
کۆرسی مێدیتەیشن
مێدیتەیشن لەلایەن ژمارەیەک توێژەرەوە تێبینی کراوە وەک توانایەکی شاراوە کە یەکێکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی کەمکردنەوەی فشار. ئەم پڕۆگرامە بە ئاسانی فێرت ئەکات و ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ بەرەوپێش چوونی سیفاتەکانی ژیان وە یارمەتی دەرە بۆ دۆزینەوەی هێز و وزی ناوەوە.
سودەکانی مێدیتەیشن
- باشبوونی سەرنج و تەرکیز.
- باشبوونی شێوازی خەو.
- یارمەتیدەرە بۆ بڕیاری باشتر.
- ئاشتی و دڵخۆشیت پێدەبەخشێت.
- کەمبوونەوەی خەفەت و نیگەرانی.
- باشبوونی توانای پەیوەندیبەستن.
- باشبوونی متمانە بەخۆبوون.
- کەمبوونەوەی فشار، ترس و خەمۆکی.
- یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی زیاتر.
خشتە
هەموو سێشەممەیەک ٦ ی ئێوارە بۆ پیاوان.
هەموو پێنجشەممەیەک ٣ ی پاشنیوەڕۆ (بۆ خانمان).
هەموو شەممەیەک ١٠ ی بەیانی (بۆ خانمان).
پرسیار و وەڵام
کۆرسی مێدیتەیشن لە ئیڤۆ یەکێکە لەو کۆرسانەی کە بەردەوامە و کۆتای نایەت.
هەر کۆرسێک نزیکەی کاتژمێرێک دەخایەنێت.
نا، پێویست ناکات هیچ بهێنیت. چونکە ئێمە هیچ ڕاهێنانێکی جەستەییت فێرناکەین. ئەتوانیت بەجلی ڕۆژانەتەوە بێیت.