پەیام

ئێمە بڕوامان وایە کە ئەو گۆڕانە مومکینە و ئەشێ ڕووبدات بەرامبەر بە هەموو ئیحتیمالیەکی کەم

ئامانجمان خزمەتکردنی کۆمەڵگایە لەلایەن خەڵکی ئیلهام بەخشەوە بۆ بەدەستهێنانی تەواوی توانا شاراوەکانیان.

ڕێکخراوی ئیتێرنال ڤیدیا ئەم ئەرکانە پەیڕەو دەکات:

  • بۆ یارمەتیدانی ئامادەبوان تاکو لە فشار ڕزگاریان بێت و یارمەتییان بدەین بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان لەڕێی وزەکانی خۆیانەوە کە بەهۆیەوە دەتوانن ژیانێکی تەندروستتریان هەبێت.
  • بۆ یارمەتیدانی ئامادەبوان تاکو ئامانجە کەسییەکانیان بەدەستبهێنن تاوەکو زاڵبن بەسەر هۆگربونیان بە جگەرە و مادە کحولییەکانەوە.
  • بەبێ گوێدانە نەژاد، ئاین و ڕەگەز، ئامادەبووەکان توانایان بۆ فێڕبوون و ئەزموونکردنی ژیانێکی ئاشتیخواز دەبێت، لەگەڵ هەردوو ئەو دوو ئەرکەی سەرەوەماندا.

ڕێکخراوی ئیتێرناڵ ڤیدیا بڕوای وایە کە ئەوە پێویستییەکە کەهەوڵەکانی مرۆڤایەتی یارمەتی بدرێت لە سەرکەوتن و دڵخۆشی لە کوردستان. ئەم ڕێکخراوە کاریگەرییەکی ئەرێنی دادەنێت لە کۆمەڵگاکانی کوردستاندا و شێوازی ژیانی بەشداربوان باشتر دەکات.

هەموو کەسێک دەتوانێت مەزن بێت چونکە هەموو کەسێک دەتوانێت خزمەت بکات. پێویستت بە بوونی نمرەی کۆلێج نییە بۆ خزمەتکردن. تەنانەت پێویستت بە دروست کردنی بابەتێک یان کارێکی پەسەند نییە بۆ خزمەتکردن... تەنها پێویستت بە دڵێكی پڕ میهرەبانییە. بە ڕۆحێک کە خۆشەویستی بهێنێتە دونیاوە

دکتۆر. مارتن لۆتەر کینگ، جەی ئاڕ

پێڕست