چوار هۆکار بۆچی بێدەنگی پێویستە بۆ مێشکمان

ئاشتی و بێدەنگی - خولیا و ئارەزوی دایکان وباوکان، مامۆستایان، و کارەقورسەکان ،چالاکیە لە ڕادەبەدەرەکانی گەنجانە لە هەرشوێنێک. بەهۆی پشودان بە گوێیەکانمان، دەتوانین پشوبدەین بە عەقڵمان، بە دڵمان، و بە ڕۆحمان. ئێمە هەمیشە هەستی پێدەکەین کە ئەوە قوڵترین ئاستی بوونمانە، وە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ، زانست

بێدەنگی زۆر سەختە کە لەم جیهانە مۆدێرنەدا بەدەستتبکەوێت.

لە دەنگی بەرز و فەرامۆشکردنی جیهاندا، دۆزینەوەی پاکەتێک لە بێدەنگی ئەتوانێت سود بە مێشک و جەستەت بگەیەنێت.

ئێمە هەمیشە هەست بە گوێیەکانمان دەکەین لە گەڵ موزیک، تی ڤی و هەواڵەکانی ڕادیۆ، ئەو دەنگە زۆرانەی کە دروستمان کردوون ناوەستن لە سەرماندا. بیری لێبکەرەوە: لە ڕۆژێکدا چەند چرکە لە بێدەنگیدا سەرف دەکەیت؟ وەڵامەکە ئەوەیە پێدەچێت زۆر کەمبێت.

لە کاتێکدا ژینگەی ناوەوە و دەرەوەمان جەنجاڵ و جەنجاڵ تر دەبێت، خەڵکێکی زۆر دەگەڕێن بەدوای بێدەنگی دا، جائەگەر ڕاهێنان بکەن و دانیشن بەبێ دەنگی بۆ ١٠ خولەک هەموو بەیانییەک یان بڕوات بەرەو ١٠ ڕۆژ بێدەنگی.

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە بێدەنگی زۆر لەوە گرنگترە بۆ مێشک لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە.

بۆ دۆزینەوەی بڕیک ئاشتی و بێدەنگی ئیلهامبەخشە؟ لێرە چوار ڕیگای زانستی هەیە کە ئەو بێدەنگییە باشە بۆ مێشکمان - وە چۆن دەتوانیت کاتێک دروست بکەیت بۆ هەستکردن بە کەمبوونەوەی فشار، بەسەرنجتر و داهێنەرتر بیت.

بێدەنگی هێورکردنەوەی فشار و گرژییە

فلۆرێنس نایتینگال، پەرستار و چالاکی کۆمەڵایەتی بەریتانی لە سەدەی ١٩ یەمیندا، ئەوەی نووسیوە "دەنگی ناپێویست جۆرێکە لە ناڕەحەتی و نەبوونی چاودێری پێویست بۆ نەخۆش و لەشساغ." نایتینگاڵ دەڵێت دەنگی ناپێویست دەتوانێت ببێتە هۆی خەمباری، خەوزڕان و زەنگێکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش.

دەرکەوتووە ئەو پیسکردنی ژینگەیە لەڕێی ژاوەژاوەوە دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەوبەی دڵ، هەروەها زیان بە بیستن و تەواوی تەندروستی دەگەیەنێت. دەنگی بەرز ئاستی فشار زیاد دەکات چالاکی مێشک (ئەمیگدالا) زیاد دەکات کە هۆکاری بەربوونی هۆرمۆنی سترێسی کۆریتیزۆلە، بەپێی توێژینەوەکان.

شەپۆلی دەنگەکان دەگەن بە مێشک وەک سیگناڵێکی کارەبایی لەڕێی گوێیەکانمانەوە. جەستە کاردانەوەی دەبێت بۆ ئەم سیگناڵانە تەنانەت ئەگەر نوستبێت. ئەوە بیرێکە لە مێشکدا ئەمیگدالا (دەکەوێتە ناو لووە کاتییەکەی مێشک) کە پەیوەندیدارە بە پێکهاتەی بیرەوەریەکان و هەستەکانت کە چالاکن، وە دەبێتە هۆی بەربوونی هۆرمۆنەکانی فشار. ئەگەر ژیانت لەگەڵ ژینگەیەکی ژاوەژاو دا ببەیتە سەر ئەوا تۆ بەبەردەوامی ئەزموونی بەرزی هۆرمۆنی فشار دەکەیت.

بێدەنگی وادەردەکەوێت کە کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەبێت لەسەر مێشک بۆ دەنگ. لەکاتێکدا دەنگ ڕەنگە ببێتە هۆی فشار و گرژبوون،بەڵام بێدەنگی مێشک و جەستە رزگار دەکات لە گرژبوون. لێکۆڵینەوەیەک بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژنامەی هارت ئەوە دۆزراوەتەوە کە دوو خولەک لە بێدەنگی دەتوانێت زۆر ئارامترت کاتەوە لە گوێ گرتن لە موزیکی ئارامکەرەوە.

بێدەنگی تواناکانی ئەقڵ تازەدەکاتەوە

لە ژیانی ڕۆژانەی خۆماندا، کۆمەڵێک شتی هەستپێکراو، لەهەموو لایەکمانەوە بۆمان ئەهاویژرێت، کاتێک لە کۆتایدا لەو ژاوەژاوە ڕزگارمان بوو، ناوەندی سەرجی مێشکمان، چانسی ئەوەی ئەبێت کە دووبارە بچیتەوە دۆخی خۆی.

دەرکەوتووە کە ژاوەژاو زیان لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانی کار و قوتابخانە دەدات، دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ کەمبوونەوەی پاڵنەر و زیادبوونی ئەنجامدانی هەڵە. ناسینی ئەرک کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە لەلایەن ژاوەژاوە لەسەر تەرکیزی خوێندنەوە، بیرەوەری، وە کێشە.

ئەشێ مێشکمان بچێتەوە دۆخی سنورداری ئاسایی خۆی. بەپێی بیردۆزی گەڕانەوەی سەرنج بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، کاتێ کە لەناو ژینگەیەکدایت کە ڕێژەی ورووژاندنی هەستەوەرەکانی ناو مێشک، لە ئاستێکی نزمتردایە، ئەوا مێشک هەندێ لە توانستی درک پێ کردنەکانی بەدەست دێنێتەوە. لە بێدەنگیدا مێشک لەتوانایدایە کە هەستەوەرەکانی بکوژێنێتەوە، وە هەنێ لەو شتانە بگێڕێتەوە کە پێشتر بەهۆی دەنگەدەنگی زیادەوە لەدەستچوون. بۆ نموونە، ئەو بێدەنگیەی کە هەستی پێ ئەکەیت لەکاتی پیاسەکردنت لەناو سروشتدا، بەهۆیەوە مێشک ئەتوانێ هەستەوەرەکانی بکوژێنێتەوە، تاکو بتوانێ بدوێ.

بێدەنگ بوون دەتوانێت خانەکانی مێشک نوێ بکاتەوە

لەسەر قسەی زانکۆی دوک زیندەوەرزان ئیمکی کریستا، بێدەنگی دەتوانێت ببێتە ئامێرێک بۆ گەشەپێدانی مێشک، لەساڵی ٢٠١٣، کریستا لێکۆڵینەوەی کردووە لەسەر کاریگەری دەنگە جیاوازەکان لە مێشکی مشکدا. پاش تاقیکردنەوەکانی لەسەر مشک بە ئاڕاستەکردنی دەنگەکانی، موزیک، دەنگی بەچکەی مشک، دەنگی سپی لەگەڵ بێدەنگیدا، هەرچەندە بێدەنگی مەبەستی لە ئەزمونی کۆنترۆڵە، بەڕێکەوت دۆزییەوە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەرتوانای سستەمی دەماری هەبێت. کریست بۆی دەرکەوت کە دوو کاتژمێر لە بێدەنگی لە ڕۆژێکدا گەشە بە خانەی هیپۆکامپوس کە ڕێکخەری یادەوەریەو و پێنج هەستەکەیە.

بێدەنگی بە بەتەواوی مانا گەشە بە مێشک دەدات.

لە بێدەنگی دا، دەتوانین لە کەموکورتییەکانی مێشک بدەین

لە ساڵی ٢٠٠١ دا لەلێکۆڵینەوەیەکدا پێناسەی "دۆخی خۆدزینەوە" یان کردووە لە فرمانی مێشکدا پیشاندراوە کە تەنانەت کاتێک مێشک "پشودەدات" بەبەردەوامی لەناوەوە چالاکە و زانیارییەکان هەڵدەسەنگێنێت.

کاتێک مێشک پشودەدات توانای هەیە بۆ یەکخستنی زانیارییەکانی ناوەوە و دەرەوە لە "بۆشایەکی ئاگاییەوە". کاتێک مێشک نموونەییەو تەکەڵنەبووە بە کاریگەریەکانی دەرەوە، ئێمە لە کۆتایدا دەتوانین لەو ڕێڕەوە ناوەکییەی بیرۆکەکان، هەستەکان، بیرەوەری و هزرەکان بدەین. بەشداریپێکردنی ئەم تۆڕانە یارمەتیمان دەدات بۆ دروستکردنی مانایەک بۆ ئەزمونەکانمان، هاوسۆزی لەگەڵ ئەوانی تر، زیاتر داهێنەربیت و ڕەنگبداتەوە لە دۆخی جەستە و هەستماندا.

کاتێک سەرقاڵنیت بە ژاوەژاو یان کارێکی ئاراستەکراوەوە، ئەوکاتە وادەردەکەوێت کە کاتێکی ئارامبێت کە ڕێگە بە بۆشای کارەکانی ئاگاییت دەدات بۆ چارەسەرکردنی شتەکان، لەو ماوەیەی بێدەنگیدا، مێشکت ئەو ئازادییەی هەیە کە پێویستە بۆ دۆزینەوەی شوێنێک لە جیهانەکەی ناوەوە و دەرەوەتدا.

بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەمە، ئەوەی کە پێویستە ئەوەیە کە دوربیت لە سەرقاڵی کە لە ئاستێکی نزمی لایەنی عەقڵ دەمانهێڵێتەوە. بێدەنگی ڕێگەیەکە بۆ گەیشتنە ئەوێ.

شێوازی دواکەوتنی چالاکییەکان یارمەتیمان دەدات بۆ بیرکردنەوەی قوڵتر و داهێنان، وەک هیرمان میلڤیلە نوسیویەتی "هەموو شتە کاریگەرەکان و سۆزداری لە شتەکاندا پێشدەکەون و چارەسەر دەبن بەهۆی بێدەنگییەوە."

بابه‌تی پێشوو
کۆرسەکانی ئینگلیزی و وێنەکێشان لە ئیڤۆ ٢٠١٧
بابه‌تی داهاتوو
سیمینارێک بۆ ئاوارەکان لەعەربەت
پێڕست