١٠ وانەی ئاڵتونی ژیان لەلایەن ئەلبێرت ئەنیشتاینەوە

ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ١٤ ی مارس ی ساڵی ١٨٧٩ لە ولم، ڤۆرتیمبێرگ، لە ئەڵمانیا لە دایک بووە. وە لە ١٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ مردووە. ئەلبێرت ئەنیشتاین زانایەکی تیۆری فیزیایی بووە کە بە یەکێکە لە گەورەترین زاناکان لە هەموو سەردەمەکان دا ناسراوە، باشترین زانیاری هەبووە لەسەر تیۆری ڕێژەیی و بەتایبەتی هاوکێشە، هاوتای وزەی زەبەلاح - هاوتایی، E=mc2، لە ساڵی ١٩٢١ خەڵاتی نۆبلی بەدەستهێناوە لە فیزیادا، لەبەر ئەو خزمەتانەی کە بۆ تیۆری فیزیای ئەنجام داوە، وە بەتایبەتی بۆ دۆزینەوەی کاریگەرییەکانی یاسای فۆتۆ ئەلیکتریک.

ئەلبێرت ئەنیشتاین لەلایەن خەڵکەوە بە بلیمەت ناسراوە. زانایەکی فیزیایی تیۆری، فەیلەسوف، دانەربووە، وە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ژیانی هەموو زاناکان هەبوبێت.

ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٢١ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت "بۆ خزمەتەکانی لە بواری تیۆری فیزیادا، بەتایبەتی دۆزینەوەی یاسای کاریگەری فۆتۆ ئەلیکتریک."

زیاتر لە ٣٠٠ چالاکی زانستی ئەنجامداوە و ١٥٠ کاری نا-زانستی ئەنجامداوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای مۆدێرن دادەنرێت و ڕەنگبێ سەرکەوتوترین زانا بێت لە پێشتردا.

دوای حەزی زانینەکەت بکەوە
"من بەهرەیەکی تایبەتم نییە. تەنها زانستخوازێکی دڵسۆزم."

بەردەوامی بەنرخە
"ئەوە مانای ئەوە نییە کە من زۆر زیرەکم، بەڵکو تەنها مانەوەی منە لەناو کێشەکان دا بۆ ماوەیەکی درێژ."
"بە مانگ و بەساڵ بیرمکردەوە و بیرمکردەوە. نەوەت و نۆ جار، ئەنجامەکەی هەڵەبوو. لە سەدهەمین جار دا من ڕاست بووم."

سەرنجدانان لە ئێستادا
"هەرپیاوێک بتوانێت بە سەلامەتی شۆفێری بکات لەکاتی ماچ کردنی کچێکی جواندا بە ئاسانی ماچێکی نایاتێ کە شایانی سەرنجبێت."
"زۆرترین خەڵک ئەوە ئەڵێن کە بیرکردنەوەیە کە گەورەترین زانا دروست ئەکات. ئەوانە هەڵەن: ئەوە کەسایەتییە."
"ئەو کەسەی کە خۆی تەرخان دەکات بۆ ئامانجێک بەوپەڕی توانایەوە و ڕۆحی دەتوانێت ببێتە مامۆستایەکی ڕاستەقینە. بۆ ئەم هۆکارە لێهاتوویە دەبێتە هەموو خواستێکی ئەم کەسە."

خەیاڵەکە بەهێزە
"خەیاڵکردن هەموو شتێکە. ئەوە ژیانی پێشوترە کە جوانی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. خەیاڵکردن زۆر گرنگترە لە زانیاری."
"لۆجیک لە ئەلفەوە ئەوبات بۆ بێ. بەڵام خەیاڵکردن بەرەو هەموو شوێنێکت ئەبات."

هەڵە بکە
"ئەو کەسەی کە هەرگیز هەڵە ناکات هەرگیز هەوڵ بۆ شتی تازە نادات."

ژیان لەم چرکەیەدا
"هەرگیز بیر لە داهاتوو ناکەمەوە - خۆی بەمزوانە دێت."

دروستکردنی بەها
"هەوڵدان نابێت بۆ سەرکەوتن بێت، بەڵکو ڕاستتر وایە بۆ بەها بێت."

پێشبینی ئەنجامی جیاواز مەکە
"شێتی: ئەنجامدانی هەمان شتە دیسانەوە جار دوای جار وە پێشبینی ئەنجامی جیاواز بکەیت."

زانین لە ئەزموونەوە دێت
"زانیاری زانین نیە. تەنها سەرچاوەی زانین ئەزموونە."

یاساکان فێربە و پاشان یارییەکی باشتربکە.
"دەبێت یاساکانی یاری بزانیت. و پاشان لەهەمووکەسێک باشتر یاری دەکەیت."

بابه‌تی پێشوو
ڕۆژی لەدایک بوونی ئیڤۆ
بابه‌تی داهاتوو
خۆراکی ئەلکالین بۆ تەندروستییەکی باشتر.
پێڕست