خۆراکی ئەلکالین بۆ تەندروستییەکی باشتر.

چەندین جۆر خۆراک هەیە - هەندێکیان باشن، هەندێکیان خراپ - بەڵام پێدەچێت خۆراکێک نەبێت بۆ هەتاهەتایە و ئاگادارت بێت لە نەخۆشی باشتربێت لە ژەمی ئەکالین.

لە ساڵی ۲٠۱۲ لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری تەندروستی ژینگەییدا دۆزرایەوە کە ڕاگرتنی هاوسەنگی phی لەش بە خۆراکە ئەلکەلاینیەکان دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە نزمبونەوەی ڕێژەی نەخۆشی و ڕێژەی مردن بە جۆرەکانی نەخۆشی درێژخایەن و نەخۆشیەکانی وەک -بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە، هەوکردنی جومگە ، کەمی ڤیتامین D،کەمی چڕی ئێسک ,وە چەندین نەخۆشی تر.

خۆراکی ئەلکالین چییە؟

(pH)ی لەشت تا ڕادەیەک لەلایەن چڕی مادە کانزاییەکانی ناو خۆراکەکەتەوە کۆنترۆڵ ئەکرێت, بە خوێن و میزەوە. هەموو تەنێکی زیندوو وە هەموو فۆرمەکانی ژیان بەندە لەسەر ڕێکخستنی گونجاندنی pHەکەی. هەنێ جار ئەوترێ کە نەخۆشی و نا تەندروست بوون ناتوانێ ڕەگ داکوتێت لە جەستەیەکدا کە (pH) ێکی هاوسەنگی هەبێت.

چۆن خۆراکی ئەلکالین کاردەکات؟

توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو ژەمانەی کە ئەلکالینێکی (تفتی) بەرز لە پێکهاتەی خواردنەکانیاندا هەیە - سەوزەواتی نوێ، میوە و ڕووەکە سروشتییەکان - سەرچاوە پرۆتینییەکان بۆ نموونە- دەبنە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئەلکالینی (تفتی) میز ، کە یارمەتی پارێزگاری خانە تەندروستەکان دەدات و ئاستی کانزا بنچینەییەکان هاوسەنگ دەکات ژەمە ئەلکالینەکان ( کە ناسراون بە ژەمە تفتە سووتوەکان) دەریانخستووە کە یارمەتیدەرن لە گیران لە ناو لولەی خوێندا ، وەستانی کۆبونەوەی کالیسیۆم لەناو میز ، دروستنەبوونی بەردی گوچیلە، دروستکردنی ئێسکی بەهێزتر، کەمکردنەوەی تەشەنوج و پوکانەوەی ماسولکە و زۆر زیاتر

بۆچی ترشەڵۆکی هایدرۆجین گرنگە بۆ تەندروستی؟

ئەوە نەمانی هاوسەنگییە لە ئەسید و ئەلکالین دا کە دەبێتە هۆی ناتەندروستبوونی ئۆرگانەکان. زیان بە شانە و ئۆرگان و ڕێکخستنی سیستەمی بەرگری دەگەیەنێت.

ئەوەی ئێمە پێیدەڵێین ph کورتکراوەی توانای هایدرۆجینە. ئەوە پێوانەی شلەو ڕیشاڵی ئەسید یان ئەلکالینە لە جەستەماندا. پێوانەکراوە لە پلەی سفر بۆ ١٤. زۆری چارەسەری ئەسید، بریتییە لە کەمی ph . وە زۆری ئەلکالین بریتییە لە بەرزبوونەوەی ژمارەکە.

پلەی حەوتی ph تەواو سروشتییە. تەندروستترین ph یەکە کە کەمێک ئەلکالینە. باشترینیان، ئەوەیە کە ئەمانەوێت ph کە 7,365 بێت. ئەم ژمارەیە بەرز و نزم دەکات لە ڕۆژدا، بەڵام مەودای سروشتی بریتییە لە 6 بۆ 7.5

ڕەنگە خووگرتن بە خۆراکە ئەلکەلاینیەکان لە سەرەتادا کاریکی ئاسان نەبێت بەڵام سودە تەندروستیەکانی زۆرن و شایەنی گرنگیپێدانن. دۆزینەوەی چۆنێتی هڵبژاردنی ph ێکی باشتر بۆ خۆراکەکانی ڕۆژانە دەستپێکێکی باشە ، بەشێوەیەک بەسودە ئەگەر بزانی گرنگی بە کام توخم بدەیت و لە کام توخم خۆت بەدور بگریت بەهەمان شێوە وەک چۆن ناسینەوەی خۆراکە زۆر ئەلکەلاینیەکان گرنگە بۆ گێڕانەوەی باڵانسی phی لەش بە خێرایی.

چۆن هەڵبژاردەیەکی باشتر ئەنجام بدەین بۆ ترشەڵۆکی هایدرۆجین؟

  • گۆشتی سپی هەڵبژێرە، خۆراکی دەریایی، یان گۆشتێک کە لەبەری گۆشتی سور دایبنێین.
  • لەجیاتی نانی ڕول و پەتاتەی سورەکراو، نانی بێ خومرە و برنجی قاوەیی هەڵبژێرە.
  • لەجیاتی شیری مانگا، سۆیا یان شیری بادەم بخۆرەوە.
  • خۆراکەکانت سەوزەی زیاتربێت، لەجیاتی گۆشت و نیشاستە.
  • ئاڵوگۆڕکردن بە بە خواردنەوە کحولییەکان بۆ ئاوی گازدار
  • لەپێشدا قاپەکەت بە خۆراکی ڕوەکی پڕبکەرەوە، شوێنێکی بچوک بهێڵەرەوە بۆ ئەو خواردنانەی کە ئەبنەهۆی ترشی.
  • سەوزە و میوەی برژاو بەکار بهێنە لە باتی خواردنی لەقوتونراو.
  • خواردنەکەت بە زەیتی زەیتونی سارد ئامادە بکە، نەک چەوری تێر و کەرە.
  • خۆت بەدوور بگرە لە ترشەڵۆکە شاراوەکان بە وەلانانی، بەهارات و ساس و خواردنە تونەکان.
  • ٣٠خولەک ڕۆیشتن هەڵبژێرە لەباتی ٣٠ خولەک دانیشتن بەرامبەر تی ڤی
  • فشار کەمبکەرەوە ، مێدیتەیشن ، یۆگا، یان هەندێک شێوازی ئارامکردنەوە بکە بۆ گەڕانەوەی ئارامی دەروونی. ،

Reference: https://draxe.com/

بابه‌تی پێشوو
١٠ وانەی ئاڵتونی ژیان لەلایەن ئەلبێرت ئەنیشتاینەوە
بابه‌تی داهاتوو
١٠ شت بزانە سەبارەت بە مێدیتەیشن
پێڕست