١٠ شت بزانە سەبارەت بە مێدیتەیشن

مێدیتەیشن لە کەلتورەکانی ڕۆژهەڵاتەوە گەشەی پێدراوە و دۆکیومێنتی مێژووییان هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ. ئەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی فشار و توانایەکی شاراوەی هەیە بۆ گەشەدان بە سیفاتەکانی ژیان. مێدیتەیشن ئاسانە و ڕیبەرێکە بۆ دۆخی "ئاگایی بێ بیرکردنەوە" کە لەڕادەبەدەر چالاکییە بەرهەمهاتووەکانی فشاری دەروونی سروشتی دەکاتەوە بەبێ کەمکردنەوەی هۆشیاری و کاریگەرییەکانی.

مێدیتەیشنی ڕاستەقینە توانای هەیە بۆ سەرنج دانان لە چرکە ساتی ئیستادا لەبری دانانی ڕابردوویەکی نەگۆڕ یان داهاتویەکی نادیار.

مێدیتەیشن ئەنجام نادرێت
ئاسانە لە مێدیتەشندا بیت، بەڵام زۆر قورسە مێدیتەیشن ئەنجام بدەیت.
بیهێنە بەرچاوی خۆت چەند ئەستەم بوو ئەگەر هەناسەدانمان بەزۆر ببوایە. وەک هەر پڕۆسەیەکی سروشتی، مێدیتەیشن شتێکی خۆڕسکی و ئاسانە.

مێدیتەیشن دۆخێکە
قازانجێکی زۆر گەورەی بوونە حەقیقەتە و خەیاڵ نییە
سوکرات

مێدیتەیشن دۆخی بێدەنگییە کە دەتوانین پشکنینی ناخی خۆمان بکەین بەبێ سەرزەنشت یان شانازیکردن. لە دۆخی قوڵی مێدیتەیشندا ئەتوانین کەموکورتییە بنچینەییەکانی خۆمان ڕاستبکەینەوە لە کەسایەتیماندا.

مێدیتەیشن دۆخێکە کە تەنانەت زۆرلە ئیسراحەت زیاترە. ئەزموونی دۆخێکە کە پێیدەوترێت "ئاگایی بێبیرکردنەوە" کە بەربەستمان بۆ دروست نابێت بەهۆی بەرزبوونەوەی بیرکردنەوەکانمان لە نیگەرانیمان لە ڕابردوو یان مەراقمان لە داهاتوو وە لە ئێستادا بوونمان دەبێت کە ئەزموونی ڕاستەقینەی سروشتمان دەکەین.

مێدیتەیشن ڕاهێنانێک نییە
ڕاهێنانەکانی هەناسەدان یان درێژەدان بە ڕاهێنانەکان مێدیتەیشن پێکناهێنیت. ئەوانە ڕاهێنانێکن کە ئەتوانن بتخەنە ناو مێدیتەیشنەوە.

هەر کەسێک قسەی کرد ،مانای ئەوە نیە شت ئەزانێت.
بیرکردنەوە و قسەکردن بوەستێنە وە شتێک نییە کە تۆ توانات نەبێت بیزانیت.
زێن کوان

خەڵک کە قسە لەسەر مێدیتەیشن ئەکەن هەندێکجار لەڕاستیدا هیچ ئەزمونێکی کردارییان نییە. تەنانەت ئەگەر کەسێک ئەزمونی هەبێت، بۆ ئێمە بەهای نییە هەتاکو خۆمان ئەزمونی نەکەین لەلای خۆمانەوە.

مێدیتەشن پێشمەرجی نییە
ناچارنیت لە ژورێکی بێدەنگ یان ئارامدا دانیشیت بۆ مێدیتەیشن. ئەگەر لەدەرەوە ژاوەژاو هەبێت، مێدیتەیشن لە ناوەوە بێدەنگی دروست دەکات. دەشێ مێدیتەیشن تەنانەت لە جەنجاڵی شەمەندەفەر و قەیرانەکان دا بکەیت.

مێدیتەیشن وازهێنان نییە لە ژیان
پێویستمان بە بانگەشەی چالاکییەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ نییە بۆ ڕێکخستنی مێدیتەیشن. لەبری ئەوە، مێدیتەیشن یارمەتیمان دەدات بۆ ئەنجامدانی شتەکان بەشێوەیەکی باشتر. مێدیتەیشنی گونجاو مەترسیمان بۆ دروست ناکات؛ لە بری ئەوە دەمانکاتە کەسێکی بەجوڵە و پڕ ووزە.

مێدیتەیشن بۆ فرۆشتن نییە
دیقەت بدە دەیدۆزیتەوە - ئەوەی بەدوایدا نەگەڕاویت نایدۆزیتەوە..
سۆفۆکلیس

ناتوانیت مێدیتەیشن بکڕیت. ناتوانیت مێدیتەیشن بفرۆشیت. ناتوانیت مێدیتەیشن ئەنجام بدەیت. لە مێدیتەیشندا زۆر لێکردن نییە. وەک هەر پڕۆسەیەکی سروشتی- وەک بە خونچەبوونی گەڵاکان و گەشە کردنی تۆوەکان - میدیتەیشن خۆڕسکییە، ئاسانە و هەمیشە لەگەڵ خواستەکانی تاکدا لەدایک دەبێت.

لە کاتێکدا ئاسانە باوەڕت هەبێت کە چەند زیاتر بدەیت، بەرهەمێکی زیاترت دەبێت، ئەوە زۆربەی کات ناڕاستە بۆ مێدیتەیشن. ئەو کەسانی کە ملیۆنەها سەرف دەکەن زۆربەیجار بەهاکان فێرنەبوون. لەم ڕۆژگارەماندا، زۆربەی "یۆگا بازرگانییەکان" تەکنیکەکانیان لەبەردەستدان لەبازاڕدا ئەو بەڵێنانە شتێکی نائاسایین بەڵام عادەتەن تێبینیکراوە لە شتە بەنرخەکاندا ناگەن بە هیچ.

زانین هەمان شت نییە وەک بوون
مێژوو سەبارەت بەتۆیە
هۆراس

گوێگرتن لە وانەکانی مێدیتەیشن هەمان کرداری مێدیتەیشنەکە نییە. کتێبەکان ناتوانن فێری مەلەکردنت بکەن تاکو خۆت هەڵنەدەیتە ئاوەکەوە.

دووهەمین ئەزموون بەهای لە ساڵەها لە خوێندن زیاترە. تێگەیشتنی ڕاستەوخۆ بەهای لە چەندین کاتژمێر گوێگرتن زیاترە لە زانیاری دەستی دوو. تاکو زۆر مەزنتربیت لە زانین.

ڕەفتارە نائاساییەکان مێدیتەیشن نین
ئەوە بە تێگەیشتنی کەسێک ناسەلمێنرێت کە توانای هەیە بۆ دووپاتکردنەوەی هەرچییەک کە دڵخۆشی دەکات؛ بەڵکو توانای ئەوەی هەبێت کە بۆیدەربکەوێت ئەوەی کە ڕاستە ڕاستە وە ئەوەی کە هەڵەیە هەڵەیە، ئەوە نیشانەی کەسایەتی و زیرەکییە.
ئیمانوێل سویدینبۆرگ

بەتاڵبوونەوەی عەقڵ، لەدەستدانی ئاگایی، ئەنجامدانی شتە سەیرەکان ئەو شتانەی کە نە ڕۆحین و نە مێدیتەیشنن. زۆرکەس بڕوایان وایە کە هەرشتێک لەودیوی سروشتەوە بێت ڕۆحانییەتە. بەهەرحال، مێدیتەیشنی راستەقینە هەندێک شتی ناسروشتی نییە. ئەوە دۆخێکی کاریگەرە لە بێدەنگی ناوەوە کە یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتنی باشتر لە خۆمان. شتێکی ئاسانە و قورس نییە. وە هیچ پەیوەندییەکی بە نرخەوە نییە.

مێدیتەیشن، وتەیەکی باوە؟
خۆشبەختی باڵای ژیان بریتییە لەوەی کە تاوانباربیت بە خۆشەویستی.
ڤیکتۆر هۆگۆ

توانای خۆشویستنی خۆت و مرۆڤەکانی تر بەیەکسانی سیفاتێکی زۆر جوان و سەرنجراكیشی مرۆڤە کە ئەتوانێت هەیبێت. مێدیتەیشن توانای چرکاندنی ئەو سیفاتە جوانەی هەیە و ئەمەش نمایشێکی نەمرە، مێدیتەیشن هەرگیز ناتوانێت لە شێوە باوەکەی دەربچێت هەتاکو خواستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی و میهرەبانی مابێت.

بابه‌تی پێشوو
خۆراکی ئەلکالین بۆ تەندروستییەکی باشتر.
بابه‌تی داهاتوو
کۆرسەکانی ئینگلیزی و وێنەکێشان لە ئیڤۆ ٢٠١٧
پێڕست